لیۆنێل مێسی لە پەیامێکدا ڕای دەگەیەنێت کە چیتر ئەرجەنتین لەگەڵ بەرشلۆنە بەراورد نەکەن.
پەیامەکەی یاریزانەکەی بەرشلۆنە تەنیا ڕۆژێک دوای ئەو لێشاوە هێرشە دێت بۆ سەر یاریزانەکە کە بەوە تۆمەتباریانکرد بۆ هەڵبژاردەکەی ئەو ئاستە نماییش ناکات کە لەگەڵ یانەکەی دەینوێنێت.
لە پرێس کۆنفرانس-ی پێش یارییەکەی نێوان ئەرجەنتین و ئۆرۆگوای-یدا، لیۆنێل گوتی:”بەراوردکردنی ئەرجەنتین و بەرشلۆنە هەڵەیە. ئێمە لە بەرشلۆنە بۆ ماوەیەکی زۆر گەلێک بە سەختی کارمان کرد، لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتیمانیی هەوڵماندا هەمان پلان و تەکتیک پراکتیزە بکەین لە کاتێکدا کە لە ساڵێکدا تەنیا چەند یارییەک دەکەین. بەهەرحاڵ، ناتوانیت ئەو دوو تیمە بەراورد بکەیت.”
یاریزانە تەمەن ٢٤ ساڵانەکە گوتیشی:”یارییەکی سەخت دەبێت بەرانبەر ئۆرۆگوای، بەڵام خەونی ئێمە ئەوەیە جامی پاڵەوانیەتییەکە لە ئامێز بگرین”
“ئێمە دەمانەوێت کۆپا ئەمێریکا ببەینەوە چونکە ئەرجەنتین پێویستی بە نازناوە و ئێمەش هەوڵ بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە دەدەین.”